ئه‌ڵمانیا بڕیاری‌ دا هێزه‌كانی‌ له‌ هه‌رێم بكشێنێته‌وه‌
  2026-07-10     

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا هێزه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكشێنێته‌وه‌ و ته‌نها ژماره‌یه‌ك له‌ هێز و راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ كۆنسووڵگه‌ریی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر ده‌هێڵنه‌وه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا لیژنه‌ی به‌رگریی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌ بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌.

هۆكاری سه‌ره‌كی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیا بۆ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانیان، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ سیستمی به‌رگریی ئاسمانییان له‌ هه‌ولێر هه‌بو، تائێستا پارێزگارییان له‌ هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردوه‌، به‌ڵام بڕیاری داوه‌ هێزه‌كانی خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان بكشێنێته‌وه‌ و بنكه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش هیچ سیستمێكی به‌رگریی ئاسمانی لێ نامێنێت. بۆیه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیاش بڕیاری داوه‌ هێزه‌كانی خۆی بكشێنێته‌وه‌.

به‌پێی بڕیاری په‌سندكراوی په‌رله‌مانی فیدراڵیی ئه‌ڵمانیا، پێویسته‌ هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ تاوه‌كو 31-01-2027 له‌ هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه‌.

پێشتر نزیكه‌ی 500 سه‌ربازی ئه‌ڵمانی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركێكی هاوپه‌یمانیی ناتۆدا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق جێگیربون.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×