سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
  2026-10-14     

کارزان فازیل

 

بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ١٣ ی ١٠ ی ٢٠٢٦ کە بە "نادەستووریبوون" ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستانی دانا، وە گەڕانەوە بۆ جێبەجێکردنی مادەکانی یاسای سزادانی عێراقی ساڵی ١٩٦٩، پاشەکشەیەکی خراپە لەڕووی سیستمی سزای و خراپ بەکارهێنانیەتی لەدژی مافی ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی مرۆڤ ، سەرەڕای بوونی تێبینی و سەرنجی زۆر لەسەر یاساکەی هەرێمی کوردستان کە لەسالی ٢٠٠٣ دەرچووە کەتیایدا هاتوە بڕیاردراوە بە بەلەکارخستنی نزیکەی ٥٦ مادە لەیاسای سزادانی عێراقی لە مادەکانی ١٥٦ تاکو مادەی ٢٢٨ کەتایبەتن بە زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، لەبەرئەوەی سزاکانی یاسای سزادانی عێراقی بۆ ئەو مادانە لەزیندانیکردنی کاتی و هەتاهەتای دەستپێدەکات بۆ سزای لەسێدارەدان، بەمەش لەدوو ڕووەوە پاشەکشەیەکی سیستمی سزای دەبینین بۆ داهاتوو لەڕووی توندکردنی سزاکانی سەر ئەو مادانە لەبری پەنابردن بۆ سزای سووک و سزای جێگرەوە جارێکی تر دەگەڕێینەوە بۆ سزای قورس و توند و نامرۆڤانەی وەک سزای لەسێدارەدان، هەروەها دەستی دەسەڵاتە ئەمنیەکانی دەوڵەت زیاتر واڵا دەکات بۆ تۆمەتبارکردنی زیاتر و پەنابردنە بەر ئەم یاسایەی سزادان بۆ سزادانی نەیارەکانی خۆیان، سەرەڕای شێوازی خراپی لێکۆڵینەوە و مانەوە و دەستبەسەرکردنیان لە خراپترین حاڵەتەکاندا ،هەرچەندە پێشتر بەیاساکەی هەرێمی کوردستان سەدان کەس بەو یاسایە حوکمدراون و زوڵمی زۆریان لێکراوە لەماوەکانی ڕابردوودا بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە ئاسایش هەرێم لە ناویاندا ڕۆژنامەنوس و کەسانی ئاسایی تیابوە، کە ئەو تۆمەتی ئاراستەیان کراوە لەناوەڕۆکدا مایەی پێکەنین بوە، کە خەڵکێک لەسەر ئەو تۆمەتە زۆر سادانە حوکم بدرێن....

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×