محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسانی هه‌رێم له دیداری میریدا بۆ یه‌كیان ئه‌سه‌نده‌وه، كه گوایه ئه‌وان نێوانی ئه‌مریكاو ئێران، نێوانی هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تی دیمه‌شق و نیوانی توركیا‌و په‌كه‌كه‌یان رێكخستوه. ئه‌و ده‌ڵێت، ئێوه ئه‌وه‌نده موهیمن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت خۆتان بۆ رێكناكه‌ون. ده‌شڵێت، بابە ئێوه دەردێکتان بە کوردی سوریا برد هەتا ماوە پێوەیان دیارە.
ئاوێنه: محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای حزبه‌كه‌ی وتی، "لە دیداری میری بۆ یەکیان ئەسەندەوە. هەریه‌كه‌یان، ئەیوت من بەینی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکام ڕێکخستوە و کەوتومەتە بەینیان، من بەینی پەکەکە و تورکیام ڕێکخستوە و بەینی هەسەدە و ئەحمەد شەرعم ڕێکخستوه."
وتیشی "باشە، برایانی بەڕێز، ئێوە ئەوەندە موهیمن ئەمریکا و ئێران ڕێكدەخەن، ئەی بێ زەحمەت خۆتان بۆ ڕێك ناکەون لە بەینی هەولێر و سلێمانیدا ئاوا شمشێرتان لەیەک هەڵکێشاوە. ئێوە خۆتان بۆ ڕێك ناکەون لە بەینی خۆتان، بۆ پەرلەمان کاران ناکەنەوە. بێ زەحمەت بۆ حکومەت ڕێك ناخەنەوە. بێ زەحمەت بۆ میزانییەکەتان ناکەن بە یه‌ك."
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وتیشی "یەعنی بەڕاستی من تێناگەم. یەعنی خەڵک بە گێل ئەزانن. نازانم تێناگەم بۆ وا قسە دەکەن. وەڵا ئێمە بەینی ئێران و ئەمریکامان ڕێکخستوەو به‌ینی نازانم كێ و كێمان رێكخستوه. بابە ئێوه دەردێکتان بە کوردی سوریا برد هەتا ماوە پێوەیان دیارە. ئەو فەقیرانە هاتون ئێستا لێرە خەریکە ده‌بنه پەناهەندە. ئەزانی چی‌یان بەسەر هاتوە لە سوریا. "