بنيامين نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و حزبوڵای لوبنان به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌بن و رژێمی ئێرانیش ده‌ڕوخێنن. ده‌شڵێت، نایانه‌وێت به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل له 27ی ئۆكتۆبه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران.
ئاوێنه: بنیامین نه‌تانیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی سوپای وڵاته‌كه‌ی وتی، له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس و حزبوڵای لوبنان به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌به‌ین و رژێمی ئێرانیش ده‌ڕوخێنین.
وتیشی، به‌رله ساڵێك ئێران نزیك بو له‌وه‌ی به چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ناومان ببات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌نیازن به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران، نه‌تانیاهو وتی، نایانه‌وێت كارێكی وا ئه‌نجامبده‌ن و ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل‌دا نییه.
هه‌روه‌ها له چاوپێكه‌وتنێكی دیكه‌دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ 14ی ئیسرائیل، نه‌تانیاهو وتی، رژێمی ئێران توندڕەووەو تا لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، هەوڵی چاکبوونەوە دەدات، هەوڵی زیندووکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەدات، هەوڵدەدات جارێکی دیکە لەناومان ببات و حزبوڵا و حەماس بونیات بنێتەوە، بۆ نەهێشتنی تەواوی ئەم سیستمە، پێویستە رژێمی ئێران بڕوخێت.
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، بەزەحمەت وڵاتێک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەدۆزیتەوە داوای یارمەتیمان لێ نەکات، بە شتێکی دیکەش سەرسامتان دەکەم، بەزەحمەت وڵاتێکی رۆژئاوایی هەیە داوای یارمەتیمان لێنەکات.
نه‌تانیاهۆ ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو وڵاتانەی داوای هاوکاری لە ئیسرائیل دەکەن ناتوانن لە یەک کاتدا بەردەوام بن لە لەکەدارکردنی ناوبانگی ئیسرائیل، دواتر دێن و دەپرسن: ئایا دەتوانین سیستەمی "ئارۆ" بەدەست بهێنین؟
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، رەفتارەکانتان بگۆڕن قازانجێکی زۆرتان دەست دەکەوێت، ئێمە ئیسرائیلمان گۆڕیوە بۆ بەهێزترین دەسەڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکێک لە بەهێزترین وڵاتەكانی جیهان.