​ڕۆیتەرز: تەندروستیی موجتەبا خامنەیی بەرەو باشبوون دەچێت، بەڵام هێشتا ناتوانێت دەربکەوێت
  2026-07-10     

ئاشکرابوونی وردەکاری نوێ لەبارەی دۆخی تەندروستیی جێنشینی دیاریکراوی ڕێبەری پێشووی ئێران؛ سەرچاوەکان دەڵێن هێشتا ناتوانێت لەبەردەم کامێراکان و بۆ گەل دەربکەوێت.

ئاوێنە: لە کاتێکدا مشتومڕەکان لەسەر چارەنووسی "موجتەبا خامنەیی" لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران گەرمە، زانیارییە نوێیەکان باس لەوە دەکەن کە دۆخی تەندروستیی ناوبراو هێشتا ڕێگرە لەوەی بە فەرمی دەربکەوێت.

​ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە بڵاویکردەوە، هەرچەندە قۆناغی مەترسیداری تەندروستیی موجتەبا تێپەڕیوە و بەرەو باشبوون دەچێت، بەڵام جەستەی هێشتا وەک پێویست بەهێز نەبووەتەوە بۆ ئەوەی بەشداری لە بۆنە گشتییەکان بکات یان پەیامێک ئاڕاستەی گەل بکات. ئەم زانیارییانە وەڵامێکە بۆ ئەو پرسیارە زۆرەی کە لەسەر ئامادەنەبوونی موجتەبا لە مەراسیمی پرسەی "عەلی خامنەیی"ی باوکیدا دروستبوو.

​پەردەپۆشی لەسەر چارەنووسی جێنشین

موجتەبا خامنەیی کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ وەک جێگرەوەی باوکی دەستنیشانکرا، لەو کاتەوە تا ئێستا وەک "شەبەح"ێک وایە؛ هیچ وێنەیەک، ڤیدیۆیەک یان تەنانەت پەیامێکی دەنگیی نوێی لێ بڵاونەکراوەتەوە، ئەمەش گومانی زیاتری لەسەر دۆخی ڕاستەقینەی دروستکردووە.

بەپێی زانیارییەکان، موجتەبا لە هێرشەکانی ڕۆژی یەکەمی جەنگەکەدا، کە بووە هۆی کوژرانی عەلی خامنەیی، بەسەختی بریندار بووە. لە سەرەتای ڕووداوەکەدا، ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گریمانەی ئەوەیان دەکرد کە موجتەباش لەو هێرشەدا کوژرابێت، بەڵام ئێستا دەردەکەوێت ناوبراو لە دۆخێکی تەندروستیی سەختدا ژیاوە و تا ئێستا نەیتوانیوە بگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی و میدیایی.

​ئەم دۆخە نادیارەی موجتەبا، پرسیاری گەورەی لەسەر داهاتووی دەسەڵات لە ئێران و توانای بەڕێوەبردنی وڵات لەلایەن کەسێکەوە دروستکردووە کە لە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیردایە و لە ئاستی میدیایی و گشتیدا بە تەواوی دابڕاوە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×