ئێوارەی ئەمڕۆ کەمێک پێش ئێستا بۆڕی ئاوی ئیفراز لە هەمان شوێنی جاری پێشوو شکایەوە.
ئاوێنە: کەمێک پێش ئێستا بۆڕی ئاوی ئیفرازی سێ لە نزیک پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز لە هەمان شوێنی جاری پێشوو شکاوەتەوە.
بۆڕی ئیفرازی سێ لە ٤٠%ی ئاوی هەموو شاری هەولێر دابین دەکات، بۆیە ئەمشەو بەشێکی زۆری شارەکە بەهۆیەوە بێ ئاودەبێت.
بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ یەکێکە لە پڕۆژە سەرەکییەکان و سەرچاوەیەکی گرنگی ئاوی شاری هەولێرە، ماوەیەک بەر لە ئێستا ئەو بۆڕییە شکا و ماوەیەکی پێچوو تا چاککرایەوە.