رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، پرۆژه‌كانی حكومه‌ت ده‌خاته‌ڕ و رایده‌گه‌یه‌نێت، "مه‌سرور بارزانی زۆر پلانی له گۆڕنا و زۆری تریش كه له ئێستادا خه‌ریكن له‌گۆڕ ده‌نێت، نه‌یارانی به چۆكدا دێن له‌به‌رده‌میدا".
ئاوێنە: رێباز حه‌ملان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێر ناوی (له حه‌وت ساڵی كابینه‌ی نۆهه‌م مه‌سرور بارزانی، چیكرد؟) بڵاویكردۆته‌وه، بۆ دۆست و دوژمنی سه‌لماند، (هذا الشبل من ذاك الأسد)، كوری باوكی خۆیه‌تی له په‌روه‌رده‌ی ڕێبازی بارزانی، له كوردپه‌روه‌ری و مرۆڤدۆستی، ئایندۆستی، خۆڕاگری و ئازایه‌تی و فیداكاری و به‌رده‌وامبون، خۆی نه‌چه‌ماند ڕوبه‌ڕوی پیلانی دوژمن و كۆرۆنا و هه‌ڕه‌شه و شه‌ڕو قه‌یرانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان وه‌ستایه‌وه".
راشیگه‌یاندوه، "مه‌سرور بارزانی زۆر پلانی له گۆڕنا و زۆری تریش كه له ئێستادا خه‌ریكن له‌گۆڕ ده‌نێت، نه‌یارانی به چۆكدا دێن له‌به‌رده‌میدا، گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ركرده، خوای گه‌وره و گه‌له‌كه‌ی لێی ڕازی بن، كارمان به بوكه‌ڵه‌ی سیاسیی هه‌ڵتۆقیوی بێ بنه‌ما، بێ مۆراڵ و كاڵفام نییه".
رێباز حه‌ملان ده‌شڵێت، "مه‌سرور بارزانی سه‌ركرده‌ی كرداره‌و خاوه‌ن گفته، ژماره‌كان به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌رن، ڕوناكی: پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتی، هه‌ژماری من: یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی، هه‌لیكار: زیاتر له 140 هه‌زار، پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر: حه‌وت ملیۆن و 700 ملیۆن نه‌مانی زه‌یتون و فستق و پرته‌قاڵ ده‌چێنرێت، پڕۆژه‌كانی ئاو: 12 پڕۆژه‌ی فریاگوزاری ئاو، كارگه‌كان: هه‌زار و 341 كارگه، پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان: 778 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان، قوتابخانه‌كان: سێ قوتابخانه، كه‌رتی ته‌ندروستی: 118 نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ری پزیشكی، گه‌شتوگوزار: 164 پڕۆژه‌ی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار، ڕێگه‌وبان: پێنج هه‌زار و 940 كیلۆمه‌تر ڕێگه‌وبان، پڕۆژه‌كانی شاره‌وانی: پێنج هه‌زار و 415 پڕۆژه‌ی شاره‌وانی، سایلۆكان: نۆ سایلۆ، به‌نداوه‌كان: نۆ به‌نداو".
رێباز حه‌ملان ئاشكراشیكردوه، "كاروانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ چاكسازی و پته‌وكردنی ژێرخانی وزه‌و ئاو و ئاوه‌دانی و خۆراك و وه‌به‌رهێنان له‌نگه‌ری گرتوه و شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا هێزی ده‌به‌خشن بۆ پێشه‌وه و ئاور بۆ دواوه ناداته‌وه".