هاكان فیدان، وهزیری دهرهوهی توركیا پێی وایه سیاسهتهكانی حكومهتی ئیسرائیل تهنیا كێشه نین بۆ توركیا بهڵكو بارگرانی و ههڕهشهن بۆ سهر ئاسایشی نێودهوڵهتی. ئهو دهشڵێت، هیچ هۆكارێك نییه بۆ رودانی شهڕی راستهوخۆ لهنێوان توركیاو ئیسرائیل.
ئاوێنه: هاكان فیدان، وهزیری دهرهوهی توركیا له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ رۆژنامهی "زه ناشناڵ"، لهبارهی گرژییهكانی نێوان ئهمریكا و ئێران وتی"پێموایە نەبونی پەیوەندی و تێنەگەیشتن لە نێوان هەردولادا هەیە سەبارەت بەوەی چۆن تێپەڕبون لە گەروی هورمز جێبەجێ بکرێت".
فیدان جەختی لهسهر ئهوه کردەوە چارەسەرەکە لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکەدایە، هەردو لا بە ڕاستی دەیانەوێت بەرەو ئاگربەست و ڕێککەوتنی ئاشتی هەنگاو بنێن.
لهبهشێكی دیكهی قسهكانیدا وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بهوه کرد سیاسەتەکانی و حکومەتەکەی نهتهنیاهو بارگرانی و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتیی و، وتی: "سیاسەتەکانی حکومەتهكهی نهتهنیاهو، تەنیا کێشە نین بۆ ئێمە. سیاسەتەکانی و حکومەتەکەی بارگرانین بۆ سەر ئیسرائیل، بارگرانین بۆ ناوچەکە و بارگرانی و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتیی".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری ڕودانی شەڕی ڕاستەوخۆ لە نێوان تورکیا و ئیسرائیلدا، فیدان باسی لهوه كرد هیچ هۆکارێک نییە ببێتە هۆی شەڕێکی لەو شێوەیە.
بهقسهی فیدان، سەرکردەکانی ئەوروپا درکیان بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل کردوە، بەڵام هێشتا ڕێگەی چارەسەریان نەدۆزیوەتەوەو، هۆشداریدا لەوەی دەستوەردانەکان بۆ پەکخستنی پێشکەوتنەکانی سوریا دەکرێت ئەم دۆخە بگۆڕن.
وەزیری دەرەوە فیدان، هێمای بۆ ئهوهش كرد كه دڵنیا نین لەوەی ئیسرائیل بیەوێت سوریایەکی سەقامگیر، بەهێز و پێشکەوتو ببینێت.
هاكان فیدان جەختی لەسەر پێویستیی گوشارخستنە سەر ئیسرائیل لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە کردەوە بۆ گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی زیاتر بۆ فەلەستینییەکان.
فیدان دوپاتی كردهوه، کاتی ئەوە هاتوە وڵاتانی ناوچەکە خۆیان بەرپرسیارێتیی كێشهكانی ناوچهكه بگرنە ئەستۆ و نیشانی بدەن کە خاوەندارێتی لەم کێشانە دەکەن، هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامبون بە تێڕوانینە کۆنەکانەوە تەنیا دەبێتە هۆی شکست.
بە ئاماژەکردن بەوەی جێگرهوه بریتییە لە ڕێکخستنێکی نوێی ئاسایش کە گەرەنتیی ئاسایش, سەروەریی سیاسی و یەکپارچەیی خاکی سەرجەم لایەنەکانی ناوچەکە دەکات، فیدان ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵدا تورکیا، پاکستان، میسر و سعودیە گروپێکی کاریان پێکهێناوە بۆ بنیاتنانی سیستمی نوێی لەسەر بنەمای ئاشتیی لە ناوچەکەدا.
ههروهها فیدان باسی لهوه كرد ئامانجی ئەم گروپه، گرتنەوەی جێگەی ڕێکخراوە هەرێمییەکانی وەک کۆمکاری عەرەبی یان ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو نییە، بەڵکو ئامانجی ئەوەیە خێراتر کار بکات، دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان زۆر فەڕمین و بەم هۆیەشەوە لە دەرکردنی بڕیاری باش یان هەمیشەییدا ڕوبەڕوی زۆرترین ئاستەنگ دەبنەوە.
هاکان فیدان جەختی لهسهر ئهوهیش کردەوە پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو سەردەمەی تیایدا سەروەری و یەکپارچەیی خاکی هەر وڵاتێک دانی پێدا دەنرا و، وتی: "ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات ئەو سیاسەتەی ساڵانێکە لە ڕێگای هێشتنەوەی هێزە بریکارەکانی لەم وڵاتانەدا وەک عێراق پەیڕەوی دەکات، سیاسەتێکی خۆپارێزیی ئاسایشە، ڕێک وەک ئەوەی ئیسرائیلییەکان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی خۆیان تەواوی ناوچەکە داگیردەکەن. ئەگهر تێگەیشتنێکی نوێی ئاسایش پەرەپێبدەین کە گەرەنتیی ئاسایش، سەلامەتی، سەروەریی سیاسی و یەکپارچەیی خاکی سەرجەم لایەنەکانی ناوچەکە بکات، ئەم تێگەیشتنە نوێیە دەتوانێت ئەوە بە ئێران نیشان بدات کە بڵێت: سەیرکەن ئێستا دەتوانین بکشێینەوە بۆ ناوچەکانی خۆمان".
وتیشی: "ئەگەر بتوانین بگەینە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، دەتوانین بە ڕاستی دەست بە دانوستانی تەندروست بکەین".