موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه تۆڵه‌ی خوێنی عه‌لی خامنه‌یی باوكی و هه‌مو كوژراوانی دو شه‌ڕی ئه‌مریكاو ئیسرائیل له‌دژی ئێران ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به بۆنه‌ی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی عه‌لی خامنه‌یی باوكییه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
موجته‌با خامنه‌یی وتویه‌تی"به‌ڵێن ده‌ده‌ین کە تۆڵەی خوێنی پاکی ئێوە و هەمو شەهیدانی ئەم دوو جەنگە لە بکوژە تاوانبار و بێ ئابڕوەکان بکەینەوە."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئەم تۆڵەسەندنەوەیە خواستی گەلی ئێمەیە و بەشێوەیەکی حەتمی دەبێت ئەنجام بدرێت. ئەم تاوانبارانە کە لیستی ناوی هه‌مویان له‌به‌رده‌سته، ئاواتی مردنێکی ئارام و لەسەر جێگای خەوتن لەگەڵ خۆیاندا دەبەنە گۆڕ."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"ئەوان دەبێت بزانن کە ئەم بابەتە (تۆڵه‌كردنه‌وه) نەوەستاوەتە سەر بونی شه‌خسی من یان بەرپرسانی تر. ئێمە هه‌بین یان نەبین، ئەم مەبەستە بەدی دێت و بەم زوانە تاک بە تاکی ئازادیخوازان لە سەرانسەری جیهاندا، هەر یەکەیان بەشێک لەم ڕاسپاردە خوداییە جێبەجێ دەکەن."