وەزارەتی بەرگری ئێران دووبارە هۆشداری بە ئێران دەدات و دەشڵێت، خاڵە لاوازەکانی "دوژمن"ـیان دەستنیشان کردووە و دەزانن چۆن فشاریان بۆسەر بکەن.
ئاوێنە: ئاژانسی فارس بڵاویکردەوە، سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاندووە، خاڵە لاوازەکانی دوژمن دەستنیشانکراون و هەژماریان بۆ کراوە؛ ئێمە دەزانین لە چ کاتێکدا و بە چ شێوازێک فشار بخەینە سەر دوژمن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران لە شەڕی سەپێندراوی دووەم و سێیەمدا، لەگەڵ پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای زانیاری، سەربازی و شەڕی دەروونی ڕووبەڕوو بووەوە؛ ئاستی هێزە چەکدارەکان لە "شەڕی ڕەمەزان"دا بەراورد بە "شەڕی ١٢ ڕۆژە"، لە ڕووی تاکتیک و تەکنیکەوە داهێنەرانەتر و پێشکەوتووتر بووە.
هەروەها وتوشیەتی "سەرەڕای فراوانی و ئاڵۆزیی گۆڕەپانی جەنگ، هێزە چەکدارەکان لە کورتترین ماوەی گونجاودا وەڵامێکی توندیان دایەوە بە دوژمن؛ شەڕی سەپێندراوی سێیەم جارێکی دیکە ئەوەی سەلماند کەلە هەر شوێنێک وەبەرهێنانمان لەسەر تەکنەلۆژیا نوێیەکان و پڕۆژە زانست-بنیادەکان کردبێت، سەرکەوتوو بووین".
وەزیری بەرگری لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە دەبێت بە جیدییەتەوە کار بۆ بەهێزکردنی بودجەی بەرگری، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان، سوودوەرگرتن لە توانای نوخبەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و دروستکردنی میکانیزمە چالاکەکان بۆ بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیا بکرێت.