كەمێک پێش ئێستا ئافرەتێک لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە هەولیر خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە.
ئاوێنە: ماڵپەڕی "باسنیوز" بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر كێشەیەكی خێزانی، دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان ژن و پیاوێكدا دروست دەبێت، كە دواتر ئافرەتەكە لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەكەی خۆیاندا، كە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونە لە هەولیر خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و بە سەختی بریندار دەبێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، پیاوەكە كوردە و ژنەكەش خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانە، كە ئێستا ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدایە.