بەشی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان: پەرلەمان ئامادەیە و چاوەڕێی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانە
  2026-07-11     

زیاتر لە هەفتەیەکە پەرلەمانی کوردستان کەوتوەتە پشووی هاوینەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەنگۆی کاراکردنەوەی پەرلەمان نادیارە و هیچ زەنگێک لێنەدراوە، بەشی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێن، پەرلەمان ئامادەیە و چاوەڕێی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان دەکات.

 

ئاوێنە: سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە کاراکردنەوەی پەرلەمان لەلێدوانێکدا بە ئاوێنەی وت "ئێمە لەچوارچێوەی کاری پەرلەمانیدا هەموو کاتێک ئامادەین بۆ هەر شتێک کە بگاتە دیوانی پەرلەمانی کوردستانەوە".

وتیشی "هۆڵی پەرلەمان ئەبدەیت کراوە و ئامادەیە، بەڵام ئایا شتێک بە ئێمە گەیشتبێت؛ حەتمەن رایدەگەیەنین و لە رووە یاسایی و پلاتفۆڕمەکان بۆ تەواوی خەڵکی روون دەکەینەوە".

ئەو دووپاتیکردەوە کە کاراکردنەوەی پەرلەمان پەیوەندی بە فراکسیۆنەکانەوەیە لە دەرەوەی پەرلەمان بگەنە رێککەوتن.

سامان ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا، کە پەرلەمان ئامادەکاری ناوێت، هەر شتێک بە فەرمی بگات بە ئەوان رایدەگەیەنن.

"پەرلەمان چاوەڕێی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان دەکات و هەرکاتێک لایەنە سیاسیەکان بەفەرمی پەرلەمانیان ئاگادار کردەوە جەختیدەکەینەوە کە هۆڵی پەرلەمان ئامادەیە". بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان وای وت
 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×