شەپۆلی گەرما: پلەکانی گەرما لەگەرمیان نزیک دەبنەوە لە ٥٠ پلەی سیلیزی
  2026-07-12     

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، نوێترین زانیارییەکانی لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر بکەن.

ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئاسمانی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی ساماڵ دەبێت و کەشێکی سەخت و گەرم ناوچەکە دەگرێتەوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو، بۆ ئەمڕۆ و سبەینێش کاروانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبێت و ژمارەی نوێ تۆمار دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ناوچەی گەرمیان بە تۆمارکردنی ٤٩ پلەی سیلیزی بە گەرمترین ناوچەی هەرێم دادەنرێت، لە بەرامبەریشدا حاجی ئۆمەران وەک ساردترین و فێنکترین ناوچە دەمێنێتەوە کە تێیدا پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما بگاتە ٣٦ پلەی سیلیزی.

سەبارەت بە ڕەوشی با لە ناوچەکەدا، کەشناسی ئەوەی خستووەتەڕوو کە خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و مەودای خێراییەکەی لە نێوان ٥ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت لە یەک کاتژمێردا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ لە شار و ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:

گەرمیان: ٤٩ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٦ پلەی سیلیزی

هەولێر: ٤٥ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٤٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٤٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٤ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٤٣ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٤١ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣٦ پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×