ئەمیری پێشووی قەتەر "شێخ حەمەد بن خەلیفە ئەلسانی" لەتەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
  2026-07-12     
حەمەد بن خەلیفە ئەلسانی

شێخ حەمەد بن خەلیفە ئەلسانی، ئەو کەسەی قەتەری لە دەوڵەتێکی بچووکی کەنداوەوە گۆڕی بۆ یاریزانێکی بەهێزی جیهانی، لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەمیری پێشوو کە خۆبەخشانە دەسەڵاتی ڕادەستی کوڕەکەی کرد، تەلارسازێکی ستراتیژی مۆدێرن و گەورەی وڵاتەکەی بوو.

 

ئاوێنە: ئەمیری دیوان کە بەرزترین دەزگای حکومەتی قەتەرە ئەمڕۆ ڕایگەیاند، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی میری پێشووی قەتەر لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە .

حەمەد بن خەلیفە ئەلسانی کە لە ساڵی 1995 دەسەڵاتی گرتە دەست و تا ساڵی 2013 بە میر مایەوە، یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیاریکەرەکانی مێژووی مۆدێرنی وڵاتەکە، بزوێنەری گەشەسەندنی سەرنجڕاکێشی قەتە بوو لەهەموو بوارەکاندا.

ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٣ دەسەڵاتی ڕادەستی کوڕەکەی کرد کە میری ئێستایە، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، لە هەنگاوێکدا کە بە تایبەتی بۆ ناوچەکە بەدەگمەن دادەنرێت.

لە ماوەی دەسەڵاتدارییەکەیدا قەتەر گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی و کولتووری ئەزموون کرد کە پێگەی خۆی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەهێزتر کرد، لە هەمان کاتدا لە سایەی بەکارهێنانی یەدەگی فراوانی گازی سروشتییەوە وڵاتەکەدا گۆڕا بۆ یەکێک لە ئابوورییە بەهێزەکانی جیهان .

تا ئێستا دەسەڵاتدارانی قەتەر وردەکاری زیاتریان لەبارەی هۆکارەکانی مردنی حەمەد بن خەلیفە ئەلسانی ڕاگەیاندووە.

لە سەردەمی دەسەڵاتەکەیدا، بەرهەمی ناوخۆیی قەتەر زیاتر لە ٢٤ هێندە زیادی کردووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی کێڵگەی باکوور وڵاتەکەی کردووە بە گەورەترین هەناردەکاری گازی سروشتی شل لە جیهاندا .

حەمەد بن خەلیفە ئەلسانی لە مانگی یەکی ساڵی 1952 لە دۆحە لەدایکبووەو پێش ئەوەی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی قەتەر وەربگرێت، لە ئەکادیمیای سەربازی شاهانەی بەریتانیا لە شاری ساندهێرس دەرچووە . لە ساڵی ١٩٧٧ بووە شازادەی جێنشین و وەزیری بەرگری، لە ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٥ وەک میر دەسەڵاتی گرتە دەست، پاشان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣ دەسەڵاتی ڕادەستی کوڕەکەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی کرد. گواستنەوەی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە و خۆبەخشانە دیاردەیەکی دەگمەنە لە ناوچەکەدا.

لە ساڵی ٢٠٠٥دا دەزگای دەسەڵاتی وەبەرهێنانی قەتەر (QIA)ی دامەزراند، کە سندوقێکی سامانی نیشتیمانییەو بووەتە یەکێک لە گەورەترین وەبەرهێنەرانی جیهان .

لە ماوەی حوکمڕانیدا چەندین چالاکیی وەرزشی و دیپلۆماسی لە قەتەر بەڕێوەچوو، لەوانە یارییەکانی ئاسیای ٢٠٠٦و جامی ئاسیای ئاسیای ٢٠١١و کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٢و ڕێککەوتنی دۆحەی نێوان فەتح و حەماس و هەروەها بڕیاری میوانداریکردنی جامی جیهانی فیفای ٢٠٢٢ لەو وڵاتە.

لە هەمان کاتدا لە ساڵی 1996 بە قەرزی 500 ملیۆن دۆلار پارەی کەناڵی جەزیرەی دابین کرد، ئەمەش یارمەتی تۆڕە تەلەفزیۆنییەکەی دا بۆ گەشەسەندن و ببێتە یەکێک لە بەهێزترین میدیا هەواڵییەکانی جیهانی عەرەبی.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×