سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌روی هورمز داخراوه به‌ڵام سوپای ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، گه‌روه‌كه بۆ هه‌مو ئه‌و كه‌شتیانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی تێپه‌ڕبن، كراوه‌یه.
ئاوێنه: هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی "نایاسایی" لایه‌نه بیانییه‌كان، گه‌روی هورمز تا كاتێكی نادیار و تا كۆتاییهاتنی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه داخراوه‌و رێگه به هاتوچۆی هیچ كه‌شتییه‌ك نادرێت.
به‌ڵام پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و وتی، گه‌روی هورمز کراوەیە بەڕوی هەمو ئەو کەشتیانەی کە دەیانەوێت بەشێوەیەکی یاسایی بەم ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەدا تێپەڕن.
سێنتكۆم وتیشی، سەرەڕای دەستدرێژی، هەراسانکردن، هەڕەشە و ڕاگەیاندنە هەڕەمەکییەکانی ئێران، هێزەکانی ئەمریکا لە ئامادەباشیدان و جێگیرکراون بۆ ئه‌وه‌ی ئازادیی كه‌شتیوانی دەریایی بە بەردەوامی ده‌سته‌به‌ربكرێت.
سێنتكۆم جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئێران کۆنترۆڵی گه‌روه‌كه‌ی لەدەستدا نییە، هاتوچۆی کەشتییەکانیش بەردەوامە.
دوابه‌دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سێنتكۆم دامه‌زراوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێگه‌ی ئاوییه‌كانی ئێران له كه‌نداو له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌رجه‌م داواكاران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆی جوڵه نایاساییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له‌ناوچه‌كه، هاتوچۆ له گه‌روی هورمز له ئێستادا مومكین نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی ته‌واوی ئه‌و داواكارییانه‌ی بۆ هاتوچۆ به گه‌روه‌كه‌دا پێیان گه‌یشتوه له‌سه‌ر بنه‌مای كات و لێكۆڵینه‌وه، مۆڵه‌تی پێویستیان بۆ ده‌رده‌كرێت.
دامه‌زراوه ئێرانییه‌كه جه‌ختی كردۆته‌وه كه ته‌نیا رێگه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ هاتوچۆ له گه‌روی هورمز، وێبسایتی PGSA.ir ده‌بێت.