دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه گه‌روی هورمز كراوه‌یه به‌ڕوی هاتوچۆی كه‌شتییه بازرگانییه‌كاندا و ده‌شڵێت، شه‌وی رابردو به‌توندی له ئێرانمان دا.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێكدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گه‌روی هورمز به‌ڕوی هاتوچۆی كه‌شتییه بازرگانییه‌كاندا كراوه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سوپای پاسدارانی ئێران پێشتر رایگه‌یاند كه گه‌روه‌كه تا كاتێكی نادیار داخراوه.
تره‌مپ له وه‌ڵامی دۆخی ئێران و گه‌روی هورمزدا وتی "گه‌روه‌كه كراوه‌یه."
تره‌مپ وتیشی، "شه‌وی رابردو به‌توندی ئێرانمان بۆردومان كرد. ئه‌وان خه‌ڵكی خراپ و نه‌خۆشن. له‌گه‌ڵیان كۆبوینه‌وه، رازی بون به رێككه‌وتنێكی نمونه‌یی بۆ ئێمه كه هیچ چه‌كێكی ئه‌تۆمی له‌خۆناگرێت. ئه‌وان سازشیان له‌سه‌ر هه‌مو شتێك كرد. پاشان ژوری كوبونه‌وه‌یان جێهێشت و دوای سه‌عاتێك درۆنێكیان ئاڕاسته‌ی كه‌شتییه‌ك كرد."