به‌گوێره‌ی میدیای ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دو ناوچه‌ی باشوری وڵاته‌كه بیستراوه. وه‌زاره‌تی به‌رگریی كوێت-یش ده‌ڵێت، چوار پێگه‌ی وڵاته‌كه‌یان به درۆن كراونه‌ته ئامانج.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی ئاژانسی فارس نیوز، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌نده‌ر عه‌باس و دورگه‌ی قشم بیستراون.
حسێن ئه‌میر ته‌یموری، قائیمقامی قشم به ئاژانسی ره‌سمی ئێرانی وتوه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به نزیكه‌ی 10 تا 11 موشه‌ك دورگه‌كه كراوه‌ته ئامانج.
هه‌ر به‌پێی ئاژانسه ئێرانییه‌كه، به‌نده‌ر له‌نگه‌ش كراوه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی ئێواره‌و ئه‌مڕۆ و تێیدا كه‌سێك كوژراوه‌و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
هاوكات پێگه‌ی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكاوه بڵاویكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری گه‌روی هورمز هێرشی كردۆته سه‌ر چه‌ند سیستمێكی موشه‌كی و به‌رگریی ئاسمانی ئێران و هه‌روه‌ها چه‌ند به‌له‌مێكی بچوكی سوپای پاسدارانی كردۆته ئامانج.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگریی كوێت له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سێ ناوه‌ندیی سنوریی وشكانی وڵاته‌كه‌یان له باكور كه‌وتونه به‌ر هێرش و ته‌نیا زیانی ماددیان به‌دواوه بوه و هه‌روه‌ها سه‌كۆیه‌كی هه‌ڵكه‌ندنی ده‌ریایی سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی كوێت له ئاوه هه‌رێمییه‌كانی وڵاته‌كه‌دا به درۆنێك كراوه‌ته ئامانج كه به‌هۆیه‌وه كرێكارێك برینداربوه‌و زیانی مادديشی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌ڵام میدیای ئێران له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی، سوپای پاسداران سه‌كۆی موشه زه‌مین به‌زه‌مینه‌كانی ئه‌مریكای له جۆری "هایمارس" له كوێت به درۆن كردۆته ئامانج كه ئاماده‌كرابون بۆ هه‌ڵدان به‌ره‌و ئێران.
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه له هێرشه‌كه‌ی سوپای پاسداران‌دا سێ ئه‌فسه‌ری ئه‌مریكی كوژراون و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربون.