ڕۆژ و کاتەکانی یارییە گەورەکانی نێوان فەرەنسا - ئیسپانیا و ئینگلتەرا - ئەرجەنتین، بۆ یاری کۆتایی.
ئاوێنە: کۆتاییهاتنی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦، دەمانخاتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییە گەورەکە. ئێستا چوار تیپ ماوە بۆ ئەوەی "جەنگ" بکەن بۆ بەدەستهێنانی جامی پاڵەوانێتییەکەی جیهان.
سێ تیپیان ئەوروپین (فەرەنسا، ئیسپانیا، ئینگلتەرا)و یەکێکیان ئەمریکای لاتین (ئەرجەنتین).
تا کۆتایی مۆندیال چوار یاری ماوە. دوو قۆناغی پێش کۆتایی، یاری کۆتایی "بچووک"و ئەو یارییەی کە باشترینەکانی سەر هەسارەکە یەکلایی دەکاتەوە: یاری کۆتایی گەورە.
یارییەکانی پێش کۆتایی وەک هەمیشە لە ڕۆژانی جیاوازدا بەڕێوەدەچن. "شەڕ"ی ئەوروپی نێوان فەرەنسا و ئیسپانیا ڕۆژی سێشەممە 14ی تەمموز بەرێوەدەچێت، دوای ڕۆژێک ئینگلتەراو ئەرجەنتین بەڕێوەدەچێت.
خشتەی یارییەکانی نیوە کۆتایی
سێشەممە، ١٤ی تەمموز
کاتژمێر ٢٢:٠٠ فەرەنسا – ئیسپانیا (دالاس)
چوارشەممە، ١٥ی تەمموز
کاتژمێر ٢٢:٠٠ ئینگلتەرا – ئەرجەنتین (ئەتلانتا)
پێشبڕکێی پلەی سێیەم
یەکشەممە، ١٩ی تەمموز
00:00 دۆڕاوەکانی قۆناغی پێش کۆتایی (میامی)
GRAND FINAL
یەکشەممە، ١٩ی تەمموز
کاتژمێر ٢٢:٠٠ براوەی قۆناغی پێش کۆتایی (نیویجرسی)
