سعودیە فڕۆکەخانەی سەنعای بۆردومان کرد
  2026-07-13     

حوسییەکان ڕایدەگەیەنن کە فڕۆکەخانەی سەنعا لەلایەن سعودیەوە بۆردومان کراوە، لە کاتێکدا حکومەتی یەمەن دەڵێت: ئێمە ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی سەنعامان کردە ئامانج بۆ ئەوەی ڕێگری لەنیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی بکەین.

 

ئاوێنە: بزووتنەوەی حوسییەکان، ئەنساراللە، ڕایگەیاند کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا جەندین جار لەلایەن سعودیەوە هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر، هاوکات حکومەتی یەمەنیش ڕایگەیاند کە هێزەکانیان ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەی سەنعایان کردۆتە ئامانج بۆ ئەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی نەتوانێت لەوێ بنیشێتەوە.

فەریق یەحیا ساری، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی حوسییەکان ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیەی بە"دەستدرێژییەکی ناڕەوا و ئاشکرا" وەسفکرد.

ساری ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەکە "کۆتایی بە قۆناغی کەمکردنەوەی پەرەسەندن هێنا"، سعودیەی بە بەرپرسیار زانی لە "دەرئەنجامەکانی دەستدرێژیەکەی"، جەختیشیکردەوە، هێرشەکە "بێ وەڵام و بێ سزا نابێت".

کەناڵی ئەلمەسیرەی سەر بە بزووتنەوەکە بڵاویکردەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا کەوتۆتە بەر هێرشی ئاسمانی سعودیە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە سروشتی زیانەکان یان زیانەکانی ئەو هێرشانە بخاتەڕوو.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کە لەژێر کۆنترۆڵی حوسییەکاندایە، عەرەبستانی تۆمەتبار کرد بەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعای بە ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی کردۆتە ئامانج، ئەمەش بە "هەڵکشانی مەترسیدار" و درێژەدان بە گەمارۆی سەر یەمەن دەزانێت.

حکومەتی یەمەن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراوە بە پاڵپشتی هاوپەیمانییەکی سەربازی بە سەرکردایەتی سعودیە، ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەیان کە لە ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکاندایە کردە ئامانج بۆ ڕێگریکردن لەنیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی لەوێ.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری یەمەنەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە "میلیشیا تیرۆریستەکانی حوسییەکان بە پاڵپشتیی ڕێژیمی ئێران، ڕێگریان لە نیشتنەوەی فڕۆکە نیشتمانییەکانی یەمەن لە فڕۆکەخانەی سەنعای پایتەخت کردووە، و پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە فڕۆکە ئێرانییەکان خاکی یەمەن پێشێل بکەن و هەر بەو هۆیەشەوە ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەخانەکە کراوەتە ئامانج".

ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژیەکان لەسەر هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی سەنعا لەپەرەسەندندان و دوای ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە گروپەکە ئامادەکاری دەکات بۆ وەرگرتنی فڕۆکەیەکی نوێ کە لە ئێرانەوە دێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناڕەزایەتییەکانی حکومەتی یەمەن کە پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە فڕۆکەخانەکە دەبێت بە پێی چوارچێوە یاسایی و سەروەرییەکان بەڕێوەبچێت.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×