وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی خشتەی موچەوە ڕونكردنەوە دەدات
  2026-07-13     

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کەمێک لەمەوبەر بڕی زیاتر لە 841 ملیار دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانیان بەدەستگەیشتوەو دەشڵێت، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان لیستی موچە بلاودەکرێتەوە.

ئاوێنە: ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی لەڕونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد، بڕی 841 ملیار و 161 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و موچەخۆران خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەت لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران لەکۆی تەمویلی موچەکە بڕیوە.

دەشڵێت، سەرەڕای ئەو بڕینە، بەغدا بڕی سێ ملیار و 326 ملیۆن و 931 هەزار دیناری لەتەمویلی موچەی مانگی حوزەیران نەناردوە، کە ئەم بڕە پارەیە بریتییە لەشایستەی موچەی مانگەکانی ڕابردوی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

سەبارەت بەکاتی دابەشکردنی موچەش، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردوە کە لەئێستادا سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانن و ڕاستەوخۆ دوای وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، لیستی موچە بڵاو دەکرێتەوەو لەنزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران دەکرێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×