دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا ڕایگەیاند، پێدەچێت ئەمریکا کۆنترۆڵی گەروی هورمز بكات و لهبهرامبهر پاراستنی گهروهكهش پارهیهكی زۆر وهربگرن.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ له لێدوانێكدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند: "ئێمە گەروی هورمز دەپارێزین و پێدەچێت کۆنترۆڵكردنی بگرینه ئهستۆ. دەبینە پاسەوانی گەروەکە. ڕەنگە ناوی بنێین فریشتەی پاسەوان. پێویستە لەبەرامبەر ئەم کارەدا تێچوەکەمان بۆ بگەڕێندرێتەوە."
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی "ئێمە پارێزگاری لەم گەروە دەکەین و لەبەرامبەر ئەم پاراستنەشدا، پارە وەردەگرین؛ پارەیەکی زۆر."
کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمز کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت لە جیهاندا، یەکێکە لە ناكۆكییە سەرەکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.
ترهمپ سەبارەت بە لێکگەیشتن لەگەڵ ئێراندا وتی "ئێمە گەیشتبوینە ڕێککەوتن. ڕێککەوتنەکە بەتەواوی کۆتایی پێهاتبو بەڵام ئەوان پێشێلیان کرد. هەمیشە ڕێککەوتنەکان پێشێل دەکەن. ئێمە تا ئێستا 10 ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئەم کەسانەدا هەبوە، بۆیە بە هێزێکی زۆر گەورەوە لێیان دەدەین."