بۆچی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا یەک تاتۆ لەسەر جەستەی نییە؟
  2026-07-13     

هەرچەندە تاتۆ لەوەرزشە مۆدێرنەکاندا بووە بەشتێکی باو، بەڵام کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەوە بێبەرییە. ئەستێرە پورتوگالییەکە لەتەمەنی 41 ساڵیدا جەستەی بە تەواوی "پاک" دەهێڵێتەوەو ڕایگەیاندووە کە "هەرگیز تاتۆ ناکات".

 

ئاوێنە: لەپشت ئەم بڕیارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە ئیمتیازێکی جوانیناسی نییە، بەڵکو هەستێکی قووڵی مرۆیی هەیە کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بەخشین و هاوپشتی کۆمەڵایەتییەوە.

ڕۆناڵدۆ لە اڵی ٢٠١٢دا وتی "تاتۆم نییە بۆ ئەوەی بتوانم زیاتر خوێن ببەخشم".

بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانای بەخشینی خوێن گرنگترە لەهەر خواستێکی کەسی بۆ دیزاینێک لەسەر جەستەی. بەڕێکەوت نییە کە ئەو بەهەمان شێوە چالاکانە بەشداری لە هەڵمەتەکانی هۆشیاری بەخشینی خوێندا کردووە، پەیامێکی بۆ ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا ناردووە.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە "هەموومان دەتوانین بە بەخشینی خوێن جیاوازی دروست بکەین. هەر خوێنبەخشینێک دەتوانێت تا سێ کەس سوودمەند بێت کە لە حاڵەتی فریاگوزاریدان یان پێویستیان بەچارەسەری درێژخایەن هەیە. هەر بۆیە بە تایبەتی دڵخۆشم کە بتوانم بەشداری بکەم لە ئاگادارکردنەوەی جیهان لە گرنگی بەخشینی خوێن و هاندانی خەڵک لە سەرانسەری جیهان بۆ ئەوەی ببنە خوێنبەخشی بەردەوام و یارمەتی ڕزگارکردنی ژیان بدەن".

پەیوەندییەکەی لەگەڵ خوێنبەخشین بە ڕێکەوت دەستی پێنەکردووە.

لە ساڵی ٢٠١١ کاتێک هاوڕێیەکی ئەوکاتەی لەهەڵبژاردەی پورتوگال، کارلۆس مارتینز، ڕووبەڕووی کێشەیەکی تەندروستی جددی بووەوە و پێویستی بە خوێن و بەخشەرێکی گونجاوی مۆخی ئێسک بوو، هەموو تیمەکە کۆبوونەوە بۆ یارمەتیدانی.

ڕۆناڵدۆ خۆی ڕاستەوخۆ بەشداری کرد و لەو کاتەوە بڕیاریدا تا کۆتایی ژیانی وەک خوێنبەخشێکی چالاک بمێنێتەوە. بە بیرهێنانەوەی ئەو کاتە سەختانە، ڕایگەیاندبوو "لەو کاتەدا بوو کە کارلۆس مارتینز لەگەڵمان بوو لەهەڵبژاردەی نیشتمانی پرتوگال. ئەو باسی ئەو کێشەیەی بۆ کردین کە کوڕەکەی ڕووبەڕووی بووەتەوە و هەموو یاریزانانی تۆپی یەکڕیزییەکی گەورەیان نیشان دا بۆ ئەوەی یارمەتی ئەوو خێزانەکەی بدەن، چونکە ئێمە دەمانزانی دۆخەکە چەندە سەختە. زۆر کەس پێیانوایە بەخشینی مۆخی ئێسک شتێکی قورسە، بەڵام ئەوە هیچی تر نییە لەخوێنکێشان و ئازاری نییە، من چەندین ساڵ لەمەوبەر کردم‌و بەردەوامیشم. چونکە نەخۆشییەکی زۆر جدییە کە تووشی زۆرێک لە منداڵان دەبێت و هەموومان دەبێت یارمەتیدەر بین".

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×