دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێننه‌وه‌و ته‌نیا رێگری له كه‌شتییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن و بۆ وڵاتانی دیكه گه‌روی هورمز كراوه ده‌بێت و ئه‌مریكا وه‌ك پاسه‌وانی گه‌روه‌كه به‌ڕێژه‌ی 20%ی به‌های ئه‌و بارانه‌ی ده‌گوازرێنه‌وه، قه‌ره‌بو ده‌كرێته‌وه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند"گەروی هورمز کراوەیە و بەکراوەییش دەمێنێتەوە، بە هەبون یان نەبونی ئێران.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه"گەمارۆیی ده‌ریایی سه‌ر ئێران دەستپێدەکەینەوە، کە بەم ناوەوە ناونراوە چونکە تەنیا ڕێگری لە کەشتییەکان یان کڕیارانی ئێران دەکرێت بۆ چونە ژورەوە یان چونە دەرەوە. هەمو وڵاتانی تر مافی بەکارهێنانی دادپەروەرانە و کراوەی ئەم گەروەیان دەبێت."
تره‌مپ وتوشیه‌تی"ئەمریکا، لەمه بەدوا، بە پاسەوانی گەروی هورمز دەناسرێت، بەڵام له‌به‌رئه‌مه‌و لەبەر پرەنسیپی دادپەروەریش، به‌ڕێژه‌ی 20%ی به‌های تەواوی ئەو بارانەی دەگوازرێنەوە، قه‌ره‌بوده‌كرێته‌وه بۆ دابینکردنی هەر تێچویەکی پێویست بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی ئەرکی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەم ناوچە زۆر ناسەقامگیرەی جیهان."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، پرۆسەکەو ڕێوشوێنەکان دەستبەجێ دەستپێدەکەن.