نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی: 358 كیلۆ زێڕی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو راده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق كرا
  2026-07-13     

نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی رابردودا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتیدا، له‌ هه‌رێمی كوردستان توانرا ژماره‌یه‌ك گەندەڵکار دەستگیربکرێن و بڕێکی زۆری پارە و زێڕو موڵک و سامان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی. ده‌شڵێت، لەدوایین کردەوەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 358 کیلۆگرام زێڕی دەستبەسەرداگیراویان، ڕادەستی دەستەی دەستپاکی عێراقی فیدراڵ کرد.

ئاوێنه‌: نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لەچوارچێوەی ئەو هاریکاری و هاوئاهەنگییە بەهێز و بەردەوامەی لەنێوان عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدار و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەیە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد تاکو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ پێکەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەنده‌ڵیی و لێپیچینەوە لە گەندەڵکاران کاربکەن.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لەماوەی ڕابردوشدا، لە ئەنجامی ئەو هاریکارییەی نێوان هەردولا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی، توانرا ڕيکاری پێویست بەرانبەر گەندەڵکاران بگیرێتەبەرو دەستگیربکرێن و بڕێکی زۆری پارە و زێڕو موڵک و سامان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی.

ئاشكراشیكردوه‌، لەم چوارچێوەیەداو لەدوایین کردەوەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 358 کیلۆگرام زێڕی دەستبەسەرداگیراویان، ڕادەستی دەستەی دەستپاکی عێراقی فیدراڵ کرد.

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە دريژەدان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵکاران و سنوردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتیی و برەودان بە دەستپاکی و سەروەری یاسا.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×