حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به چه‌ند موشه‌كێكی بالیستی هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی باشوری سعودیه. ئه‌وه‌ش دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
ئاوێنه: لیوا روكن توركی مالیكی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، سیستمی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی روبه‌ڕوی چه‌ند موشه‌كێكی بالیستی بۆته‌وه كه له‌لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه هه‌ڵدراون به‌ره‌و ناوچه‌ی باشوری وڵاته‌كه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هێرشه‌كه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بهای سعودیه‌ی كردۆته ئامانج.
هێرشه‌كه دوای ئه‌وه‌ی دێت كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعای نێوده‌ڵه‌وتی كرایه ئامانجی هێرشی ئاسمانی. حوسییه‌كان سعودیه‌یان تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه به‌ڵا حكومه‌تی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن سعودیه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ و وتی، مه‌دره‌جی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان كردۆته ئامانج بۆ رێگریی له نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی.