دو په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق داوا له دیوانی چاودێری دارایی عێراق ده‌كه‌ن وردبینی بكات سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی ئه‌و 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته خاوه‌ی كه رۆژانه بۆ هه‌رێم ته‌رخان ده‌كرێت، چونكه ئه‌و به‌رهه‌مه سوته‌مه‌نییانه‌ی له‌و نه‌وته به‌رهه‌م ده‌هێنرێن به نرخی بازار ده‌فرۆشرێن به هاوڵاتیان نه‌ك به نرخی پاڵپشتیكراو.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د بە نوسراوی فەرمی داوایەکمان ئاراستەی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی عێراق کرد بۆ ئەنجامدانی وردبینی و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی تەواو سەبارەت بە چارەنوسی (50 هەزار بەرمیل) نەوتی خاو کە ڕۆژانە بۆ هەرێم بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی تەرخان دەکرێت.
وتوشیه‌تی، هەر لە نوسراوەکەدا ئاشکرامانکردوە، بەرهەمە نەوتییەکان (بەنزین، گاز و نەوتی سپی بەرهەمەکانی تر) کە لەم بڕە نەوتە بەرهەم دێت، بە نرخی بازاڕ لەناو هەرێم فرۆشراون و نەک بە نرخی مەدعوم بە هاوڵاتیان و ئەمەش پێشێلکردن و بارگرانییە بۆ سەر هاوڵاتیان.
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لە داواکارییەکەدا داواشمان لە دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ کردوە بەپێی دەسەڵاتە یاساییەکانی، هەمو خەرجی و دۆسییە داراییەکان و بڕگە پەیوەندیدارەکان بە تەرخانکردن و بەکارهێنانی ئەو بڕە نەوتەو بەرهەمەکانی وردبینی بکات و ئەنجامی لێکۆڵینەوەو ڕاپۆرتی تەواوی خۆیمان بۆ بنێرێت.