عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به قسه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاره له‌و كه‌شتییانه‌ی به گه‌روی هورمزدا تێده‌په‌ڕن له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ده‌ڵێت، وه‌رگرتنی رێژه‌ی 20% زۆره، ئێمه به ویژدانتر ده‌بین.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نوسیویه‌تی، سەرۆکی ئەمریکا تەواو ڕاست دەکات. هەرکەسێک تێپەڕبونی ئارام و پارێزراوی کەشتییە بازرگانییەکان بە ناو گەروی هورمزدا دابین بکات، دەبێت قەرەبوی ئەم خزمەتگوزارییەی بکرێتەوە.
عراقچی جه‌ختی كردۆته‌وه، ئێران هەمیشە پاسەوانی گەروەکە بوەو بۆ هەمیشەش وا دەمێنێتەوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتوشیه‌تی، بێگومان رێژه‌ی 20% زۆره، ئێمه به‌ویژدانتر ده‌بین.
تره‌مپ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له په‌یامێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی گه‌روی هورمز، به‌ڕێژه‌ی 20%ی به‌های باری كه‌شتییه‌كان پاره وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و وتی"ئەمریکا، لەمه بەدوا، بە پاسەوانی گەروی هورمز دەناسرێت، بەڵام له‌به‌رئه‌مه‌و لەبەر پرەنسیپی دادپەروەریش، به‌ڕێژه‌ی 20%ی به‌های تەواوی ئەو بارانەی دەگوازرێنەوە، قه‌ره‌بوده‌كرێته‌وه بۆ دابینکردنی هەر تێچویەکی پێویست بە مەبەستی ڕاپەڕاندنی ئەرکی دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئەم ناوچە زۆر ناسەقامگیرەی جیهان."