فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم رایگه‌یاند، له سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی سه‌ر ئێران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لەسەر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، هێزەکانمان لە ١٤ی تەممووز کاتژمێر ٤ی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئه‌مریكا (11ی سبه‌ی شه‌و به كاتی هه‌رێم)، دەست دەکەنەوە بە گەمارۆدانی هاتوچۆی دەریایی له‌سه‌ر بەندەرەکانی ئێران.
وتوشیه‌تی، هێزەکانی سێنتکۆم گەمارۆکە بەسەر ئەو کەشتیانەدا دەسەپێنن کە بەرەو بەندەرەکان و ناوچە کەناراوەکانی ئێران دەچن یان لێیانەوە دێن. سوپای ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی ڕەوتی هاتوچۆ لە ئاوەکانی ناوچەکەدا بۆ هەمو ئەو کەشتیانەی کە گەمارۆکە پێشێل ناکەن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، دەستپێکردنەوەی گەمارۆکەی ئەمریکا دژی ئێران دوای جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەم دێت کە لە ١٣ی نیسانەوە تا ١٨ی حوزەیران بەردەوام بو. لە ماوەی ئەو دو مانگەدا، هێزەکانی سێنتکۆم ڕێڕەوی زیاتر لە ١٤٠ کەشتیی پابەندبویان گۆڕی، ٩ کەشتیی سەرپێچیکاریان پەکخست و ڕێگەیان بە زیاتر لە ٥٠ کەشتیی بازرگانی دا کە هاوکاریی مرۆییان پێبو بە ناو گەمارۆکەدا تێپەڕبن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئامۆژگاری هەمو دەریاوانان دەکرێت کە چاودێری پەخشەکانی "ئاگادارکردنەوەی دەریاوانان" بکەن و لە کاتی کارکردنیان لە دەوروبەری دەریای عومان و گەروی هورمزدا، لە ڕێگەی کەناڵی ١٦ی پەیوەندیی نێوان کەشتییەکان پەیوەندی بە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکاوە بکەن.
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، لە ڕێگەی ئاگادارینامەیەکی فەرمییەوە، زانیاری زیاتر پێشکەش بە دەریاوانانی بازرگانی دەکرێت.