دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و و سبه‌ی شه‌و به‌توندی له ئێران ده‌ده‌ن و ده‌شڵێت، یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ تاران، ئه‌وان پابەند نەبون پێوه‌ی.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئەمشەو بە توندی لە ئێران دەدەین و سبەی بە توندی لێیان دەدەین، ئەوان ناتوانن هیچ بکەن، هیچیان نییە، ئەوان جگە لە زمانە درێژەكەیان هیچی تریان نییە، من دەیانناسم، بەتەواوی شێتن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران تاقیکردنەوەیەک بو، ئێمە نەمانزانی، سەیرکە، یاداشتی لێکتێگەیشتن زۆر گرنگ نییە کاتێک مامەڵە لەگەڵ گەندەڵکاران دەکەیت، جۆرێک بو لە تاقیکردنەوە، پابەند نەبون بەو تاقیکردنەوەیە.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌ژێر چیای فه‌ئس له‌ناوده‌به‌ین و وتیشی، پێگه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه ره‌نگه ببێته ئامانجی گورزێكی به‌هێز و كوشنده.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، په‌یوه‌ندییم له‌گه‌ڵ نه‌ته‌نیاهو زۆر باشه و هه‌ندێك جار ناكۆك ده‌بم له‌گه‌ڵی و ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵێم.