نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە کە بنیامین نەتانیاهۆ دەیەوێت دڵنیابێت له‌وه‌ی كه ئاسایشی ئیسرائیل (شاباك) به‌رده‌وام بێت له دابینكردنی ئاسایش بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو كوڕه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی دیكه.
ئاوێنە: بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیژنه‌ی وه‌زاری بۆ كاروباری شاباك، كه خودی نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، تاوتوێی ئه‌م داوایه نائاساییه بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرێت وه‌ڵامی باش بداته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێشتا شاباك و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی بۆچونی فه‌رمی خۆیان نه‌خستۆته‌ڕوو.
لەوبارەیەوە به‌رپرسان ده‌ڵێن، له پشت په‌رده‌وه له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ری نه‌ته‌نیاهۆ فشار ده‌خرێته سه‌ر بۆ پاڵنانی ئه‌و بڕیاره، به تایبه‌ت كه كوڕه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی نه‌فتالی بینێت و یایر لاپید ئه‌منیه‌تی هاوشێوه‌یان نییه، به‌ڵام نوسینگه‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ به گۆڕانی سروشتی هه‌ڕه‌شه‌كانی دوای شه‌ڕ و تیرۆره‌كانی ئێران و لوبنان پاساو بۆ ئه‌و داوایه ده‌هێننه‌وه.
جگە لەوەش، چاودێران پێیانوایه ئامانجی داواكارییه‌كه دروستكردنی "بیمه"یه له ئه‌گه‌ری دۆڕانی نه‌ته‌نیاهۆ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌ڵام هیچ ناكۆكییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌باره‌ی به‌رده‌وامبونی هه‌مان ئاسایش له‌ژێر ڕۆشنایی هه‌ڕه‌شه‌كاندا نییه، به‌ڵكو ناكۆكییه‌كه له ده‌وری ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌كه ده‌سوڕێته‌وه، وه‌ك چۆن سه‌ره‌تا لیژنه‌ی ڕاوێژكاری ته‌نها شه‌ش مانگ پێشنیازیكردووه، پێش ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی وه‌زاری ئه‌و ماوه‌یه درێژبكاته‌وه بۆ ساڵێك كه‌له ساڵی 2026 كۆتایی دێت.
هاوکات، خودی نه‌ته‌نیاهۆ بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ دوای ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی، ئاسایشی بۆ دابینكرا، به‌مه‌ش تا ته‌مه‌نی 96 ساڵی شایسته‌ی پارێزگاریكردن بوو. هەروەها بڕیاره 27ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی هەڵبژاردن سەرۆکوەزیران بۆ ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت.