ئەمیندارێکی عێراق: 76 پەرلەمانتار و 23 وەزیری عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر دەکرێن
  2026-07-14     

ئەمینداری گشتی جوڵانەوەی 'کەفا' رایگەیاند، لە هەڵمەتێکی دژە گەندەڵیدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 76 پەرلەمانتار و 23 وەزیر دەردەچێت.


ئاوێنە: ڕەحیم دەراجی، ئەمینداری گشتیی جووڵانەوەی "کەفا" و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە چاوپێکەوتێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "سامەڕا" وتی "لە قۆناغی یەکەمی پرۆسەی ڕاوەدوونانی گەندەڵکاراندا، لیستێک ئامادە کراوە کە ناوی 76 پەرلەمانتار و 23 وەزیری کابینە جیاوازەکانی حکومەتی عێراقی تێدایە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا دەستگیر بکرێن".

دەراجی باسی لەوەشکرد، ئەمە تەنیا پرسێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر حکومەتی عێراق لەبارەی گەندەڵی و پەیوەندیی بەرپرسان بە گرووپە چەکدارەکانەوە زیادی کردووە.

دەراجی نهێنیەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت "سێ وەزیری ئێستای حکومەتی عێراق کە بڕیاربوو لەگەڵ شاندەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا بکەن، لەلایەن واشنتنەوە ڤیزایان پێ نەدراوە".

جێی ئاماژەیە، هۆکاری ڕێگریکردنی ئەمریکا لە پێدانی ڤیزا بەو سێ وەزیرە، بۆ پەیوەندییان بەو لایەنانەوە دەگەڕێتەوە کە خاوەنی گرووپی چەکدارین.
 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×