مەرجێکی نوێ بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ڕاگەیەندرا
  2026-07-14       119       

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆکانی سلێمانی و سەیدسادق رایانگەیاند، سبەینێ چوارشەممە لینکی نۆرەگرتن بۆ رادەستکردنی گەنم کارا دەکرێت، بەڵام ئەمجارە گۆڕانکاری لە سیستەمەکەدا کراوە و مەرجێکی نوێ بۆ جوتیاران زیاد کراوە.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، هەردوو سایلۆی سلێمانی و سەیدسادق لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا ئاشکرایانکرد "سبەینێ چوارشەممە رێکەوتى ١٥ـی تەمووز، کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ، لینکی ئەلیکترۆنیی نۆرەگرتن بۆ چوونە ناو سایلۆکان کارا دەکرێت".

هەردوو سایلۆ هۆشداری ئەوەشیانداوە، کە جووتیاران کە گۆڕانکاری لە بەرنامەی نۆرەگرتنەکەدا کراوە، دەشڵێن "لەمەودوا پێویستە جوتیاران پرۆسەی مامەڵەی نۆرەگرتنەکەیان بە تەواوی جێبەجێ بکەن، ئەویش بە تۆمارکردنی تەواوی زانیارییەکانی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکە".

ئەوەش هاتووە "دەبێت لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا (ناوی شۆفێر، ژمارەی ئۆتۆمبێل و جۆری ئۆتۆمبێلەکە) تۆمار بکرێن، بەپێچەوانەوە سیستەمەکە نۆرەیان پێ نادات و ئەو جوتیارانە مافی سەرەگرتنیان دەفەوتێت".
 

بۆ نۆرەگرتن کلیک لەم بەستەرەیە بکە...

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×