ماڵپەڕی پسپۆڕی ترانسفێرمارک تیشک دەخاتە سەر ئەو بڕە ئەفسانەییانەی کە لە پشت چوار یاریی کۆتاییەوە شاراوەنو ئاماژە بەوە دەکات کە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦، لەزێڕ دروستکراوە، لەبەرئەوەی نرخی ١٠ ئەستێرەی گرانبەها یەک ملیارو ٣٦ ملیۆن یۆرۆیە.
ئاوێنە: مۆندیالی ٢٠٢٦ گەیشتە لوتکە، لە کۆی ٤٨ تیپ کە گەورەترین مۆندیالیان لە مێژوودا دەستپێکرد، تەنها چوار هەڵبژاردەی زەبەلاحی تۆپی پێ ماونەتەوە. لەڕاستیدا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا چوار تیپی پلە بەرزەکانی فیفا سەرجەم قۆناغی پێش کۆتایی داگیر دەکەن.
فەرەنسا ڕووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە، لەبەرامبەردا ئەرجەنتین ڕووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە، ئەم یارییانە پڕن لەئەستێرەی جیهانی، کە نرخی ١٠ گرانترین یاریزانیان یەک ملیار و ٣٦٠ ملیۆن یۆرۆیە.
پلەی یەکەمی ئەم لیستە لەلایەن گەنجە سەرسوڕهێنەرەکەی تۆپی پێی جیهان، لامین یامال ئەستێرەی ئیسپانی و بەرشەلۆنەی تەمەن ١٨ ساڵەوە داگیرکراوە، ئێستا بەهای بازاڕەکەی دەگاتە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ.
لە پلەی دووەمدا، کیلیان مباپێ کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا، هێرشبەرە تەمەن 27 ساڵەکە هاوبەشی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە بەتۆمارکردنی 8 گۆڵ لەگەڵ لیۆنێل مێسی، بەڵام هەنگاوێک لەپێشەوەیە بەو پێیەی 3 ئەسیستی هەیە بەبەراورد بە 2 ئەسیستەکەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، بەهای ئێستای مباپێ 180 ملیۆن یۆرۆیە.
سێهەمو چوارەم لەلایەن دوو یاریزانی تۆپی پێ تەواو دەکرێن کە بەهای هەر یاریزانێکیان ١٥٠ ملیۆن یۆرۆیە. ئەمانە پێدری یاریزانی ئیسپانی و مایکل ئۆلیسی یاریزانی فەرەنسیە.
لەپلەی پێنجەمدا، جود بێلینگهامی پێشەنگی ئینگلتەرایە کە بەهای 130 ملیۆن یۆرۆیە.
دوای ئەو یاریزانە فەرەنسییەکە دیزەر دوێت و دێکلان ڕایسی یاریزانی ئینگلیز لە پلەی شەشەم و حەوتەمدان بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ.
هەشتەمو نۆیەمو دەیەم باشترین یاریزانە "ئاڵتونیەکان"ی قۆناغی پێش کۆتایی، بوکایۆ ساکای ئینگلتەرا بە بڕی 110 ملیۆن یۆرۆو ویلیام سالیبای فەرەنسی بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆو ئەو کەسەی ئەرجەنتینی نارد بۆ قۆناغی "4"، جولیان ئەلڤارێز بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ تەواو دەکرێن.