ئیستەنبوڵ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بنیامین نەتەنیاهۆ دەرکرد 
  2026-07-14     

دادگایەکی تورکیا بڕیارێکی بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەرکرد، ئەمەش بەهۆی تۆمەتبارکردنی بەتاوانی دژی مرۆڤایەتی لەکاتی رێگریکردن لە کاروانی هاوکاریی دەریایی (سمود) بۆ کەرتی غەززە.


ئاوێنە: دادگای 11ی سزای قورس لە ئیستەنبوڵ، لەچوارچێوەی دۆسیەی دادگاییکردنی بەردەوامی رێگریی سوپای ئیسرائیل لەکاروانی دەریایی (سمود) بڕیارێکی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەرکرد.

دادگاکەی ئیستەنبووڵ چەندین تۆمەتی قورسی رووبەڕووی نەتەنیاهۆ و چەند بەرپرسێکی باڵای دیکەی ئیسرائیل کردووەتەوە کە بریتین لە "تاوان دژی مرۆڤایەتی، جینۆساید، بریندارکردنی بەئەنقەست، ئەشکەنجەدان، تاڵانکردن، رێگری و بێبەشکردنی هاووڵاتیان لە ئازادییەکانیان".

ئەم رێکارە یاساییانە دوای ئەوە دێن کەلە تشرینی دووەمی 2025 دا، دادگایەکی ئیستەنبوڵ بڕیاری سەرەتایی بۆ دەستگیرکردنی نەتەنیاهۆ و چەندین بەرپرسی دیکە دەرکردبوو، دواتر لە نیسانی 2026 دا، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ داوای سزای زیندانیی هەتاهەتایی تووندی بۆ سەرکردایەتیی ئیسرائیل کرد.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×