ئەکسیۆس: ترەمپ داوا لە ناتانیاهۆ دەکات هێزەکانی لە سوریا و لوبنان بکێشێتەوە
  2026-07-14     

ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" لەزاری بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە دەبێت دەست بە پاشەکشەی پلەبەندی هێزەکانی لە سووریا بکات و هانیشی داوە هەمان هەنگاو لە لوبنانیش بگرێتە بەر.

 

ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژی سێشەممە ئەم ماڵپەڕە، بەرپرسێکی ئەمریکی وتوویەتی "دۆناڵد ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بوونی سەربازیی ئیسرائیل لە خاکی سوریادا دەبێتە هۆی دروستبوونی گرژی و ڕەنگە ببێتە هۆی پەرەسەندنی پێکدادانەکان".

بە وتەی ئەم بەرپرسە، "ترەمپ بە ناتانیاهۆی ڕاگەیاندووە؛ ئەوان ئێوەیان لەوێ ناوێت. دەبێت هێزەکانتان بکێشنەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەمان بابەت بۆ لوبنانیش ڕاستە.

لە بەرامبەردا، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند "سەرۆکوەزیران جەختی لەسەر پێویستی دروستکردنی ناوچەی دابڕێنەری ئەمنی لەسەر سنورەکانی ئیسرائیل کردووەتەوە".

ئەم پەیوەندییە یەک ڕۆژ دوای دیداری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ هاوتا سورییەکەی، ئەحمەد شەرع، لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ لە تورکیا ئەنجامدرا.

ئاکسیۆس نوسیویشیەتی "لەکاتێکدا تەنها سێ مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل کە بۆ مانەوەی سیاسیی ناتانیاهۆ چارەنووسسازە، دوورە لەوەی ناوبراو هەنگاوی گرنگ بۆ پاشەکشەی هێزەکانی لە ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانی سوریا بنێت، یان لەوەی پێشتر لە لوبنان قبووڵی کردووە، لەگەڵ پاشەکشەی زیاتردا کۆک بێت".

جێی ئاماژەیە، سوپای ئیسرائیل لە ئێستادا بەشێکی بەرفراوانی باشوری لوبنان و سوریای لەژێر دەستدایە. ئەندامانی باڵای حکومەتی ئیسرائیل داوای کۆنتڕۆڵی بێ سنووری ئەو ناوچانە دەکەن و هەندێکیان تەنانەت پشتگیری لە دروستکردنی نیشتەجێی جوولەکە دەکەن لەو ناوچانەدا.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×