لە سەروبەندی پێشهاتە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکاندا، دادگای کەتنی هەولێر یاداشتێکی فەرمی ئاراستەی هێزەکانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان کردووە بە مەبەستی دەستگیرکردنی (بەهار عەلی)، سەرۆکی ڕێکخراوی «ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی». بەپێی زانیارییەکان، بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگیراوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی دادگای هەولێر، ژمارەیەک لە پارێزەران و چالاکوانانی مەدەنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: پرۆسەی دەستگیرکردنی بەهار عەلی لەسەر بنەمای ماددەی (۳۷۲) لە یاسای سزادانی عێراقی بووە، ئەوەش بە تۆمەتی «سوکایەتیکردن بە بیروباوەڕی موسڵمانان».
جێی ئاماژەیە، ماددەی (۳۷۲) لە یاسای سزادانی عێراقیدا، تایبەت کراوە بەو تاوانانەی پەیوەستن بە سوکایەتیکردن بە ئایینەکان، پیرۆزییە ئاینییەکان، یان هەر ڕەفتار و لێدوانێک کە ببێتە هۆی بریندارکردنی هەست و سۆزی ئاینیی هاووڵاتییان و سزای یاسایی بۆ سەرپێچیکاران دیاری دەکات.