ترەمپ: گەرووی هورمز کراوەیە بۆ هەموو کەشتییەکان جگە لە ئێران
  2026-07-15     

سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سەرەتا سوپاسی سوپای ئەمەریکا و وەزیری جەنگی کرد، هەروەها سوپاسی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکا و ئەدمیراڵ براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکای کرد.

ئاوێنە: سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە پلاتفۆرمی خۆی لە تروث سۆشیال ڕایگەیاند، گەرووی هورمز کراوەیە بۆ هەموو کەشتییەکان جگە لە ئێران.

وتیشی هۆکاری ئەمەش "سەرکردایەتی درۆزن و توندوتیژ و خراپەکارانەیان کە بەرەو لەناوچوونی تەواویان دەبات."

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڕیاری داوە باجی لەسەدا 20 لەسەر ئەو کەشتیانەی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن هەڵبگیرێت. لە بەرامبەردا دەوڵەتانی کەنداو لە ڕێگەی ڕێککەوتنی بازرگانی و وەبەرهێنانەوە پارە دەهێننە ئەمەریکا.

ترامپ بە هۆشدارییەک کۆتایی بە لێدوانەکەی هێنا و وتی "ڕۆژانی کوشتنی سەدان هەزار کەسی ئێران لە نێویاندا 52 هەزار خۆپیشاندەر کۆتایی هاتووە، لە هەمووی گرنگتر ئێران هەرگیز نابێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی".

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×