كاوه شێخ عه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ بڕینی كاره‌بای ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه قه‌رزارن، ده‌ڵێت، بڕینی کارەبا بەهۆی قەرزاری، پشتگیریی یاسایی نییە.
ئاوێنه: كاوه شێخ عه‌لی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتو له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كاردانه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه نیشانداوه كه ئەگەر لە ماوەی 50 ڕۆژدا پارەی کارەبا نەدرێت، کارەبای هاوڵاتی دەبڕێت. هەروەها قەرزەکانی پێش پڕۆژەی ڕوناکیش ئەگەر نەدرێن، هەمان سزا چاوەڕوانی هناوڵاتیان ده‌كات.
ئه‌و باسی له‌وه كردوه كه ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی داریی هه‌رێم وتویه‌تی، پاشەکەوتی موچە قەرزێکە لەسەر حکومەت بۆ هاوڵاتیان.
كاوه شێخ عه‌لی وتوشیه‌تی، ئەگەر حکومەت ئەوەندە متمانەی بە بڕیارەکانی خۆی هەیە، بۆچی ئامادە نییە قەرزی خۆی لە هاوڵاتیان وەربگرێت لە قەرزی کارەباکەیان؟
به‌بڕوای ئه‌و په‌رله‌مانتاره "لە دیدی حکومەتەوە، قەرزی هاوڵاتی تاوانە و سزاکەی بڕینی کارەبایە؛ بەڵام قەرزی حکومەت بۆ هاوڵاتی، تەنها له "پاشەکەوتی موچە" ناودەبرێت و هیچ بەرپرسیارێتییەکی بەدوادا نایەت."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئەگەر باسی یاسا بکرێت، بڕینی کارەبا تەنها بەهۆی قەرزاری، پشتگیریی یاسایی نییە."
وتوشیه‌تی "ئەگەر باسی ڕێنمایی وەزارەتی کارەبا بکرێت، ئەو ڕێنماییە لە کاتێکدا دەرچوە، کە ( دوای 50 ڕۆژ کارەبای هاوڵاتیان ببرێت)، حکومەت کاربەڕێکەر بوە، نەک حکومەتی دەسەڵاتدار؛ ناتوانێت نە ڕێنمایی بەرزکردنەوەی نرخ نە بڕینی کارەبا دەربکات! ئەگەر گوێ بە یاسا بدەن!"