وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران عه‌لی زه‌یدی له‌گه‌ڵ وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا به‌شداربوه‌و تێیدا وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا جه‌ختی له رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە میانەی پێشوازیکردنی لە عەلی زەیدی. سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێت هێگسێت. وەزیری جەنگی ئەمریکا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر پاشەڕۆژی ئەمنی ناوچەکە کردەوە.
وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، هێگسێت لە ئاماژەی بەوە کردوە کە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هێزی سەرەکی و بنەڕەتی دەبن بۆ ڕابەرایەتیکردنی شەڕی دژی داعش لە قۆناغی داهاتودا، ئەمەش بە تایبەتی لە دوای کۆتایهاتنی ئەرکی فەرمی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وەزیری جەنگی ئەمریکا جەختی لە ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان شانبەشانی سوپای عێراق کردەوە، کە ئەمەش نیشانەی بەردەوامی متمانەی هاوپەیمانانە بە توانای مرۆیی و سەربازی هێزی پێشمەرگە لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆردا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتوشیه‌تی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا لیوا روکن محه‌مه‌د سه‌عید، وەک نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداربو.