دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریا له ئیسرائیل وردتر ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حزبوڵای لوبنان و پێشی وایه باشتره ئیسرائیل هێزه‌كانی له لوبنان رێكبخاته‌وه‌و سه‌رنجی سه‌ر كێشه گه‌وره‌كه بێت كه ئێرانه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز رایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، مامەڵەکردن لەگەڵ حزبوڵای لوبنان دەگرێتە ئەستۆ و ئەم کارەش بە شێوازێکی جیاواز دەکات، ئەو باڵەخانەکان وێران ناکات.
تره‌مپ وتیشی، شەرع لە مامەڵەکردن لەگەڵ حزبوڵادا لە ئیسرائیلییەکان وردتر دەبێت و من دەزانم کە ئەو خۆی ئارەزو دەکات ئەم کارە بکات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كارێكی باش دەبێت ئەگەر ئیسرائیل هێزەکانی لە لوبنان سەرلەنوێ رێكبخاته‌وه بۆ ئەوەی سەرنجی بخاتە سەر کێشە گەورەکە کە ئێرانە.