محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران پێی وایه ئامانجی ئه‌مریكا له شه‌ڕ له‌دژی ئێران، له‌گه‌ڵ روخاندنی رژێمه‌كه، پارچه پارچه‌كردنی ئه‌و وڵاته‌ش.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا وتی، دەبێت بزانین کە ئێمە لە شەڕێکی جەوهەری و وجودیداین لەگەڵ ئەمریکادا، کە ئامانجەکەی جگه لە ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران، پارچەپارچەکردنی وڵاته‌كه‌مانه‌و ئەم ستراتیژه‌ی دوژمن نەگۆڕدراوە.
وتوشیه‌تی، ئەمریکا لە هەر کاتێکدا بتوانێت بەدوای لێدان لە ئێران و بەرژەوەندییەکانی خۆیەوەیه‌تی، ئەمەش تەنها بە شەڕ، دانوستان یان تەنها بەم سەرۆک کۆمارەی ئێستای ئەمریکاوە سنوردار نییە. کەواتە تێڕوانینی ئێمەش لە شەڕ یان دانوستاندا دەبێت لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی واقیعبینانە و درێژخایەن بێت. بۆیە هیچ ڕێگەیەکی ترمان نییە جگە لە پشتبەستن بە تواناکانی خۆمان و بەهێزبون.
هێمای بۆر ئه‌وه‌ش كردوه، ستراتیژه چەوتەکەی ئەوان نه‌گۆڕاوه‌و ئەمریکا هەمیشە خەسڵەتێکی خۆبەزلزانانەی هەیە و هیچ کاتێک ئێرانی بەهێز قبوڵ ناکات.
قالیباف وتوشیه‌تی، ئێمە هیچ کاتێک پێشوازیمان لە شەڕ نەکردوە و ناشیەکەین، بەڵام دەبێت هەمیشە ئامادەی شه‌ڕ بین و بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییە نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆمان. لە پاڵ ئەمەشدا دەبێت ئامرازی دیپلۆماسی و دانوستانیش بەکاربهێنین بۆ ئەوەی بەرژەوەندییە نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بەدی بهێنین و جێگیریان بکەین.
له‌باره‌ی لێكتێگه‌یشته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش وتویه‌تی، لێکتێگەیشتن کاتێک مانای هەیە کە بەندەکانی باوەڕپێکراو بن و لە حاڵەتی جێبەجێکردندا بن، ئەگەر نا، ئەگەر بڕیار بێت کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم دەقە سودمەند نەبێت، ئێمەش لەسەر بنەمای سیاسەتی "چاو بەرامبەر چاو"، هیچ هۆکارێکمان نییە بۆ پابەندبون بە لێکتێگەیشتنێکی لەو شێوەیە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، "ئێمە دەبێت بتوانین لە نێوان رێگه‌ی سەربازی و دیپلۆماسیدا هاوئاهەنگی دروست بکەین و نابێت لە شەڕ یان دانوستان بترسین؛ شەڕ و دانوستان دو شێوازن بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. دانوستان لەم قۆناغەدا، وەک چەندین جار ڕامگەیاندوە، هاوتای سازش نییە، بەڵکو لەپاڵ شەڕدا، بەشێکە لە ستراتیژیەتی خۆڕاگری و پاراستنی بەرژەوەندییە نه‌ته‌وه‌ییه‌كان."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئێمە نەک هەر لە هەڕەشە و شەڕ لەگەڵ دوژمن ناترسین، بەڵکو لە ژێر ڕێنماییەکانی ڕێبەری باڵادا، وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئەم تاوانانە بە دوژمنی تاوانبار دەدەینەوە."