فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و ده‌ستیان به شه‌پۆلی دوه‌می هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆیان بۆ سه‌ر ئێران كردوه.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 10ی ئه‌مشه‌و (به كاتی هه‌رێمی كوردستان) ده‌ستیان به شه‌پۆلی دوه‌می هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆیان بۆ سه‌ر ئێران كردوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هێرشەکان ئه‌و توانایانه‌ی سوپای ئێران دەکەنە ئامانج کە بەکاردەهێنرێن بۆ هەڕەشەکردن لەو کەشتیانەی بە ئازادی بە گەروی هورموزدا تێدەپەڕن؛ کە ڕێڕەوێکی ئاویی نێودەوڵەتییە و گرنگییەکی زۆری بۆ بازرگانیی جیهانی هەیە.
وتوشیه‌تی، سوپای ئەمریکا لەسەر ڕێنمایی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات.