پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دو برادا له رانیه، یه‌كێكیان به تاپڕ ته‌قه‌ی له‌وی دیكه‌یان كردوه‌و ژنی براكه‌ی كوشتوه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، تەرمی ئافرەتێک بەناوی (أ، ڕ، ع)، پیشە ژنی ماڵ، تەمەن 26 ساڵ، دانیشتوی ڕانیە/ گەڕەکی قەڵات، گەیەندرایە پزیشکی دادی ڕانیە.
پۆلیس وتوشیه‌تی، بەوتەی کەسوکاری، ڕوداوەكە لە کاتێكدا ڕویداوە هاوسەری ژنەکە لەگەڵ برایەکی خۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا ڕویداوە، یەکێک لەبراکان بەچەکی تاپڕ تەقەی لە براکەی خۆی کردوە لە ئەنجامدا ژنی براکەی بەر کەوتوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
وه‌ك پۆلیس هێمای بۆ كردوه، تەرمی ژنه‌كه دوای ئەنجامدانی پشکنیکی توێکاری ڕادەستی کەسوکاری کراوه‌ته‌وه‌و فەرمانی دەستگیركردن بەپێی مادەی 406 له یاسای سزادان بۆ تۆمەتبار دەرچوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.