وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه له كێڵگه‌ی كۆرمۆر، هه‌نارده‌ی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌و به‌وه‌ش به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەهۆکاری گرفتێکی ئەمنی له کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبوەوە، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 2500 مێگاوات کەمی کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە ئەم حاڵەتە کاتییەو هەمو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ دوبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
به‌رله‌وه کۆمپانیای دانەغاز له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەهۆی بونی هەڕەشە لەسەر ئاسایش و توندبونەوەی دۆخی ناوچەکە، هەمو دامەزراوە سەرەکییەکانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەشێوەیەکی کاتی داخران.