ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئێران داوا له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كردوه ئاماده‌بن بۆ داخستنی رێڕه‌وی نه‌وتی له ده‌ریای سور له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ژێرخانی كاره‌بای ئێران.
ئاوێنه: سێ سەرچاوە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە، ئێران داوای لە حوسییەکانی یەمەن کردوە لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ژێرخانی کارەبای ئێران، بۆ داخستنی ڕێڕەوی گواستنەوەی نەوت لە دەریای سور ئامادە بن. ئه‌وه‌ش هەنگاوێکه کە دەکرێت ببێتە هەڕەشەیەکی نوێ بۆ سەر دابینکردنی وزەی جیهانی.
دو سەرچاوەی باڵای ئێرانی و سەرچاوەیەکی ناوچەیی ئاگادار به ئاژانسه‌كه‌یان وتوه، ئه‌م بابەتە لە نێوان سه‌ركرده‌كانی ئێران‌دا تاوتوێ کراوە و پەیامەکەش گەیەندراوەتە حوسییەکان، کە هاوپەیمانی ئێرانن لە یەمەن.
به‌وتەی سه‌رچاوه‌كان، حوسییەکان لەم دواییانەدا لە داواکارییەکەی تاران ئاگادار کراونەتەوە.
هاوكات رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی چاپی به‌ریتانیا له راپۆرتێكدا له‌وباره‌یه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌ریكی هاوكاریین له‌گه‌ڵ گروپی "شه‌باب" له سۆماڵ.