دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆمپانیای دانه‌غاز به‌رهه‌مهێنانی غازی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر راگرت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غازی ماڵان راگه‌یاند.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئاگاداری گشت کارگەکانی غاز دەکەینەوە ڕێپێدراون بە پڕکردنی غاز تەنها بۆ بریکارەکانی حکومی تابلۆی (زەرد)، لەگەڵ بارهەڵگرەکانی تابلۆی (شین) کە کۆد بۆ تابلۆکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر دانراوە، بەپێچەوانەوە هیچ بارهەڵگرێکی تر ڕێگاپێدراو نییە لە کارگەکان غازیان بۆ باربکرێت.
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی، ئاگاداری گشت گۆڕەپانەکانی فرۆشتنی غاز دەکەینەوە جگه لە بارهەڵگرانی تابلۆی (شین) کە کۆدی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانیان هەیە، نابێت غاز بدەنە هیچ بارهەڵگرێکی تر، بەپێچەوانەوە توشی لێپێچێنەوەی یاسایی دەبن.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ، كۆمپانیای دانه‌غاز له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منیی و په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كان له‌ناوچه‌كه؛ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌رهه‌مهێنانیان له كێڵگه‌ی كۆرمۆر راگرت.
جگه له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاند كه راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غاز له کێڵگەی کۆرمۆر بۆته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباو بەوه‌ش بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 2500 مێگاوات کەمی کردوه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه كه دابینكردنی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستانه‌وه راگیراوه‌و ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 1400 مێگاوات له كاره‌بای نیشتمانی.