وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌ی، 38 كه‌س كوژراون و زیاتر له 400 كه‌سی دیكه برینداربون.
ئاوێنه: حسێن كرمانپور، به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌ماوه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، تاوه‌كو سه‌عات 6:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 38 كه‌س كوژراون و زیاتر له 400 كه‌س برینداربون.
كرمانپور هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، له‌نێو قوربانییه‌كاندا، 22 بریندار و 3 كوژراویان ژن بون و 9 بریندار و یه‌ك كوژراویش ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵانه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، 47 له برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
شه‌پۆلی هێرشه نوێیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له 7ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێكرده‌وه، ئه‌وه‌ش له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به كردنه ئامانجی چه‌ند كه‌شتییه‌ك له گه‌روی هورمز. له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكادا، ئێرانیش هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ستپێكردۆته‌وه.