ژماره‌ی شه‌هیدانی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له زڕگوێزه‌ڵه‌ی سنوری سلێمانی بۆ نۆ كه‌س به‌رزبوه‌وه. رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو كه وێنه و ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كانی بڵاوكردۆته‌وه ده‌ڵێت، له‌به‌ر سه‌ختیی دۆخی برینداره‌كان و بێسه‌روشوێنبونی دو پێشمه‌رگه‌ی دیكه، ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی دوباره‌ی ژماره‌ی شه‌هیده‌كان هه‌یه.
ئاوێنه: رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو له راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، ژماره‌ی شه‌هیدانی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له زڕگوێزه‌ڵه‌ی سلێمانی، بۆ نۆ كه‌س به‌رزبوه‌وه.
رێكخراوه‌كه وتوشیه‌تی، لەبەر سەختیی دۆخی بریندارەکان و بێسەروشوێنبونی دوو پێشمەرگەی دیکە، ئەگەری بەرزبونەوەی دوبارەی ژمارەی شه‌هیدانی ئەم هێرشە لە ئارادایە.
وه‌ك هه‌نگاو ئاماژه‌ی پێداوه، بنكه‌كه‌ی ئه‌و حزبه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شەش موشەک و درۆنی خۆکوژ لەلایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
سەرچاوەکانی هەنگاو لە سلێمانی پشتڕاستیان کردوەتەوە کە لە کاتی ئەم هێرشەدا دو پێشمەرگەی دیکە بە سەختی بریندار بون کە دۆخی جەستەیی یەکێکیان زۆر ناجێگیر ڕاگەیندراوە. هەروەها دو پێشمەرگە له‌وانه ژنە پێشمەرگەیەک، هێشتا بێسەروشوێنن و هەوڵەکان بۆ لابردنی داروپەردو و دۆزینەوەیان لە ئارادایە.
رێكخراوه‌كه وێنه‌و ناسنامه‌ی نۆ شه‌هیده‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و وتویه‌تی، سێ له‌وانه گەنجی تەمەن 17 ساڵان بون كه هێشتا بە فەرمی نەچونەتە ڕیزی پێشمەرگەوە و لە بەشی وەرگرتنی ئەم حیزبەدا بون.
ناسنامەی ئه‌و نۆ شه‌هیده كه له‌لایه‌ن هەنگاوەوە پشتڕاست کراونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه‌ن:
1.سیاوان نیکخا، تەمەن 17 ساڵ، خەڵکی بۆکان
2.کەسرا ڕەحماننه‌ژاد، تەمەن 17 ساڵ، خەڵکی بۆکان
3.سروش نەسری، تەمەن 17 ساڵ، خەڵکی مەریوان
4.سینا سەفەری، تەمەن 18 ساڵ، خەڵکی شاباد
5.یاسین کیانپور، تەمەن 22 ساڵ، خەڵکی شازەند
6.زەکەریا فەقێ حەسەن ئاغا، تەمەن 23 ساڵ، خەڵکی بۆکان
7.ڕەزا سادقی، تەمەن 32 ساڵ، خەڵکی بۆکان
8.ئەحمەد مەحمودی، تەمەن 33 ساڵ، خەڵکی بانە
9.فەرهاد قەمەری، تەمەن 53 ساڵ، خەڵکی دیواندەرە
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو جه‌ختی كردۆته‌وه كه دەستدرێژیی سەربازیی بەردەوامی سوپای پاسدارانی ئێران کە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، بریتانیا و یەکێتیی ئەوروپادایە بۆ نێو قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان و بە ئامانجکردنی بنکەکانی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان، پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی عێراق، یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی دراوسێیەتییە. ئەم هێرشە سیستماتیکانە، گیانی پەناخوازە سیاسییەکان و چالاکوانانی کورد کە بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان شایانی پاراستنن، بە توندی خستوەتە مەترسییەکی جدییەوە.