راگه‌یه‌ندراوی كۆمه‌ڵه‌ له‌باره‌ی شه‌هیدبونی نۆ پێشمه‌رگه‌یان له‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه‌
  2026-07-17     

سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران بۆ سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه‌ له‌ سنوری سلێمانی، نۆ پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدبون و ده‌شڵێت، خوێنی ئه‌م شه‌هیدانه‌ به‌فیڕۆ ناچێت و سورترمان ده‌كات له‌دژێره‌دان به‌ خه‌بات له‌دژی رژێمی دیكتاتۆری ئێران.

ئاوێنه‌: سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە دەرئەنجامی هێرشێکی قورس و چڕی موشەکی بۆ سەر چەندین بارەگا و ئوردوگای دەوروبەری زڕگوێزەڵە لە کاتژمێر ٦ی  بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەداخەوە ٩ پێشمەرگەی کۆمەڵە بە ناوەکانی فەرهاد قەمەری خەڵکی  دیواندەرە، سروش نەسری خەڵکی مەریوان، سینا سەفەری خەڵکی شاباد، یاسین کیانپور خەڵکی شازەند، ئەحمەد مەحمودی خەڵکی  بانە، رەزا سادقی خەڵکی بۆکان، کەسرا رەحماننەژاد خەڵکی بۆکان، سیاوان نیکیخا خەڵکی بۆکان، زەکەریا فەقێ حەسەن ئاقا خەڵکی بۆکان، گیانی ئازیزی خۆیان بەخت کرد.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەمە یەکەم جار نییە کە کۆماری ئیسلامی بە هێرشی تێرۆریستی و ترسنۆکانەی لەو جۆرەوە هێرش دەکات و هەر لە دەستپێکی شەری ٣٩ رۆژەوە تائێستا نزیکەی ٤٠ جار و بە زیاتر لە سەدان درۆن و موشەک هێرشی کردوەتە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە و لەو ڕێگەوە ویستویەتی ورەی گەلمان بڕوخێنێ و هەنگاومان سست بکات، بەڵام ئەوەی سەرشۆڕ و داڕماو و دۆڕاوە هەر کۆماری ئیسلامییە و بەدڵنییایەوە ئەو ڕژیمە تاوانبارە دوا پەلەقاژەکانی مەرگیەتی و دور نییە ئەو ڕۆژەی تۆڵەی هەمو تاوانەکانی لێدەسێندرێتەوە.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، خوێنی گەشی ئەو هاوڕێیانە، کە ئاواتیان بینینی کوردستانی ئازاد و ئاوەدان بو، بەفیڕۆ ناچێ، بەڵکو دەبێتە هەوێنی شۆڕشی گەرم و گوڕتری گەلەکەمان و سورترمان دەکات لە درێژەی خەباتمان بە دژی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆر و ترۆریستە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دوایین موشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی لە باشوری كوردستان

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان ئاگاداردەکەینەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی پوشپەڕی ١٤٠٥هەتاوی، ١٧ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی، کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر بارەگا و مەقەڕەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.

لە دەرئەنجامی هێرشێکی قورس و چڕی موشەکی بۆ سەر چەندین بارەگا و ئوردوگای دەوروبەری زڕگوێزەڵە لە کاتژمێر ٦ی  بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەداخەوە ٩ پێشمەرگەی کۆمەڵە بە ناوەکانی فەرهاد قەمەری خەڵکی  دیواندەرە، سروش نەسری خەڵکی مەریوان، سینا سەفەری خەڵکی شاباد، یاسین کیانپور خەڵکی شازەند، ئەحمەد مەحمودی خەڵکی  بانە، رەزا سادقی خەڵکی بۆکان، کەسرا رەحماننەژاد خەڵکی بۆکان، سیاوان نیکیخا خەڵکی بۆکان، زەکەریا فەقێ حەسەن ئاقا خەڵکی بۆکان، گیانی ئازیزی خۆیان بەخت کرد.

ئەمە یەکەم جار نییە کە کۆماری ئیسلامی بە هێرشی تێرۆریستی و ترسنۆکانەی لەو جۆرەوە هێرش دەکات و هەر لە دەستپێکی شەری ٣٩ رۆژەوە تائێستا نزیکەی ٤٠ جار و بە زیاتر لە سەدان درۆن و موشەک هێرشی کردوەتە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە و لەو ڕێگەوە  ویستویەتی ورەی گەلمان بڕوخێنێ و هەنگاومان سست بکات، بەڵام ئەوەی سەرشۆڕ و داڕماو و دۆڕاوە هەر کۆماری ئیسلامییە و بەدڵنییایەوە ئەو ڕژیمە تاوانبارە دوا پەلەقاژەکانی مەرگیەتی و دور نییە ئەو ڕۆژەی تۆڵەی هەمو تاوانەکانی لێدەسێندرێتەوە.

کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ هەمو هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان، هەروەها بنەماڵەی سەربەرزی نوێترین گیانبەختکردوانی رێگەی رزگاری و ئازادی، سەرجەم خەڵکی کوردستان کە دڵیان لە گەڵ دڵی پێشمەرگە لێدەدات و بەتایبەت خەڵکی قارەمانی شارەکانی دیواندەرە، شاباد، مەریوان، شازەند، بانە و بەتایبەت شاری بۆکان کە چوار ئەستێرەی گەشی پێشکەشی کاروانی سەربەرزی شەهیدان کرد دەکەین.

هەروەها ڕایدەگەیه‌نین کە خوێنی گەشی ئەو هاوڕێیانە، ئەو نوێترین شەهیدانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری کە ئاواتیان بینینی کوردستانی ئازاد و ئاوەدان بو بەفیڕۆ ناچێ، بەڵکو دەبێتە هەوێنی شۆڕشی گەرم و گوڕتری گەلەکەمان و سورترمان دەکات لە درێژەی خەباتمان بە دژی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆر و ترۆریستە.

سەرکەوێ بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی کورد

بڕوخێ کۆماری ئیسلامی ئێران

سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

٢٦ی پوشپەری ١٤٠٥

١٧ی جولای ٢٠٢٦

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×