تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران‌دا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه زڕگوێزه‌ڵه، نۆ پێشمه‌رگه گیانیان له‌ده‌ستداو دوانی دیكه‌ش برینداربون. ده‌شڵێت، به‌وه‌ش ژماره‌ی سه‌رجه‌م قوربانیان هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم گه‌یشته ١٤٤ کەس.
ئاوێنه: كامه‌ران عوسمان، ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لە کاتژمێر ٦:٠٥ خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، سوپای پاسدارانی ئێران، بە شەش موشەک هێرشی کردە سەر که‌مپی کۆمەڵەی شۆڕگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی کوردستان لە زڕگوێزەڵە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسی تریش برینداربون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تەواوی پێشمەرگە شەهیدەکانی ئەم ڕوداوە، لە ساڵی ٢٠٢٦دا پەیوەست بون بە کۆمەڵه‌وه.
ئاشكراشیكردوه، لە ساتەوەختی دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەهۆی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە هاوپەیوەندەکانی لە عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٤ کەسی تریش برینداربون.